ئێران موشەکەکانی بۆ ژێر زەوی گواستوەتەوە و ئامادەکاری بۆ شەڕ دەکات
وێستگەنیوز-
بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی
"نیویۆرک تایمز" ئێران دەیان پێگەی موشەکیی خۆی دووبارە کاراکردووەتەوە
و سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی بۆ چەندین شوێنی جیاواز گواستووەتەوە و ئامادەکاریی بۆ
دەستپێکردنەوەی شەڕ کردوە.
بە پێی راپۆرتەکە کە
لەچەند سەرچاوەی ئەمریکییەوە وەرگیراوە، تاران توانیویەتی توانای کارکردن بۆ 30 پێگەی
موشەکی لە کۆی 33 پێگە لەسەر درێژایی گەرووی هورمز بگەڕێنێتەوە، ئەمەش نیگەرانیی
لای واشنتۆن دروستکردووە سەبارەت بە بەردەوامی هەڕەشەکان بۆ سەر هێڵی گشتیی کەشتیوانی
و هێزە دەریاییەکان لە کەنداو.
راپۆرتەکە دەنوسێت، ئێران
هێشتا نزیکەی %70ـی سەکۆ گۆڕاوەکان و نزیکەی %70ـی کۆگای مووشەکە بالیستی و کرووزەکانی
پاراستووە، پێش دەستپێکردنی شەڕەکە هەیبووە. هەروەها %90ـی دامەزراوەکانی کۆگاکردن
و هەڵدانی مووشەک لە ژێر زەوی، کە بە "شارە مووشەکییەکان" ناسراون، بەلایەنی
کەمەوە بەشێکیان شیاوی بەکارهێنانن، سەرەڕای ئەو گورزانەی لە مانگەکانی رابردوودا
لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەرپەرچیان دراوەتەوە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا و پێت هیگسێس، وەزیری جەنگی رایانگەیاندبوو تواناکانی ئێران تێکشکێندراون
و بۆ چەندین ساڵ لەکارکەوتوون. بەڵام جەنەڕال براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی
ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، گومانی لە هەندێک لەو ژمارانە نیشانداوە کە سەبارەت بە
تواناکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە و بە ناراست وەسفی کردوون.
PM:01:49:19/05/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت