تره‌مپ: ئاماده‌نیم هیچ سازشێك بۆ ئێران بكه‌م
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئاماده‌نییه هیچ سازشێك بۆ ئێران بكات، ده‌شڵێت: "ئێران ده‌زانێت به‌مزووانه چی رووده‌دات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دوای وه‌رگرتنی دوایین وه‌ڵامی نائومێدكهری ئێران سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئاشتی، دووپاتی كرده‌وه كه "كراوه نییه" بۆ هیچ سازشكردنێك بۆ تاران.
له چاوپێكه‌وتنێكی كورتی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست، تره‌مپ واده‌ركه‌وت كه ده‌رگای به رووی پێشنیازه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئێران‌دا داخستبێت بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی دیپلۆماسی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی كه وتی ئاماده‌یه بلۆككردنی 20 ساڵه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران قبوڵ بكات، تره‌مپ قسه‌كانی پچڕاند و وتی: "من له ئێستادا بۆ هیچ شتێك كراوه نیم".
بۆ ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه وتی: "به‌ڕاستی ناتوانم له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م... زۆر شت ڕووده‌دات".
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ كاری خراپ، تره‌مپ رایگه‌یاند كه ئێران ده‌زانێت " به‌م زووانه چی رووده‌دات... دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه له هه‌مووكات زیاتر ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتن بكه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد كه له تاران "بێ ئومێد" نه‌بووه و روونیشی كرده‌وه كه ئێران به ته‌واوی توانای ئه‌مریكا له زیان پێگه‌یاندنی ده‌زانێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی له سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران ده‌یه‌وێت "فشار" له واشنتۆن بكات سه‌باره‌ت به دۆسێی ئه‌تۆمی و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، تره‌مپ وتی "شتی وام نه‌بیستووه".
PM:08:55:18/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت