مه‌سعود پزیشكیان: ئێمه له جه‌نگداین و ده‌بێت سه‌ختی قبوڵ بكه‌ین
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند:
* توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ده‌سته‌به‌ركردنی دۆلاری پێویستمان بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین نییه.
* نرخه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه... ئێمه له جه‌نگداین و ده‌بێت سه‌ختی قبوڵ بكه‌ین.
* ناتوانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه؛ ده‌بێت ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان.
* ناتوانین بڵێین دوژمن تێكده‌شكێت و ئێمه له پێشكه‌وتنداین.
* ئه‌گه‌ر بارودۆخی وزه وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام بێت، رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بینه‌وه، و هه‌مووان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت.
* ده‌بێت چاوه‌ڕوانییه‌كانمان دابه‌زێنین و واقیع قبوڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕووبه‌ڕوو ببینه‌وه.
* هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بژێوی هاووڵاتیانمان، به‌ڵام سنوورێك بۆ هه‌وڵه‌كانمان هه‌یه.
PM:05:23:18/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت