رۆیتەرز: پاکستان 8 هەزار سەرباز و فڕۆکەی جەنگی دەنێرێتە سعودیە
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز"
لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند پاکستان 8 هەزار سەربازی ڕەوانەی
شانشینی سعودیە کردووە، کە پۆلێك لە فڕۆکەی جەنگی و سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانییان
لەگەڵدایە، ئەمە لە چوارچێوەی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتدا دێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز،
ئەم هێزانە خاوەن کارامەیی و توانایەکی ئۆپەراسیۆنیی بەرزن و بە مەبەستی پاڵپشتیکردن
و پاراستنی سعودیە جێگیرکراون، لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر ئەو وڵاتە.
ئەم جووڵە سەربازییەی
پاکستان لە کاتێکدا دێت، ئیسلام ئاباد وەک نێوەندگیری سەرەکی لە نێوان تاران و
واشنتۆندا، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت.
PM:03:42:18/05/2026
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت