ئه‌كسیۆس: تره‌مپ تاووتوێی بژارده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بژارده‌ی سه‌ربازیی دژ به ئێرانی خستۆته سه‌ر مێز، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی تاران سازشكردن له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا روونیان كرده‌وه كه تره‌مپ خوازیاری رێككه‌وتنه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌كه، به‌ڵام ره‌تكردنه‌وه‌ی زۆرێك له داخوازییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی سازشكردنی وتادار له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، بژارده‌ی سه‌ربازیی هێنایه‌وه سه‌ر مێز.
به‌پێی وته‌ی دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه تره‌مپ له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات و بژارده سه‌ربازییه‌كان تاووتوێ بكه‌ن،.
تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به ئه‌كسیۆسی راگه‌یاند كه "كات به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت" بۆ ئێران و هۆشداریشیدا كه ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران پێشنیارێكی باشتر بۆ رێككه‌وتن نه‌كات، "گورزێكی زۆر به‌هێزتری لێده‌درێت".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس سۆشیال نووسیبووی "كات بۆ ئێران خه‌ریكه ته‌واوده‌بێت، ده‌بێت خێرا هه‌نگاو بنێن، ئه‌گه‌رنا هیچیان نامێنێت. كات گرنگه".
PM:10:10:17/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت