تۆم باراك: سوریا تاقیگه‌یه بۆ ته‌وافوقی هه‌رێمی
وێستگه‌نیوز –
تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سوریا "پێشكه‌وتنی به‌رچاوی" به‌ده‌ستهێناوه و بووه‌ته "تاقیگه‌یه‌ك بۆ ته‌وافوقی هه‌رێمی" له‌سه‌ر بنه‌مای دیپلۆماسی، ئه‌مه‌ش دوای ساڵێك له هه‌ڵگرتنی سزاكانی واشنتۆن له سه‌ر دیمه‌شق.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆم باراك دوای پێشوازیكردنی له دیمه‌شق له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆكی سوریا، كه تیایدا باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی سوریا و ناوچه‌كه كرد و رێگاكانی چه‌سپاندنی هاوكارییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تووتوێ كرد، له پلاتفۆرمی (X) پۆستێكی كرد.
باراك نووسی: "سوریا ئێستا تاقیگه‌یه بۆ ته‌وافوقێكی نوێی ناوچه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای دیپلۆماسی و یه‌كگرتن و هیوا بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له سعودیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع كۆبووه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دواتر تره‌مپ "لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵدایه‌وه و قۆناغێكی نوێی ده‌ستپێكرد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی شانسێكی گه‌وره به سوریا بدرێت".
باراك ئه‌و هه‌نگاوه‌شی به "ئاماژه‌یه‌كی بوێرانه و هیوابه‌خش بۆ سوریا و ناوچه‌كه" وه‌سفكرد.
راشیگه‌یاند كه "له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك شه‌رع و به دیپلۆماسیه‌تی دڵسۆزانه‌ی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه ، ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون جێی سه‌رنج بوون". پێی وایه ده‌رفه‌ته‌كان به‌ڵێنی پێشكه‌وتنی گه‌وره بۆ گه‌لی سوریا و سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن.
PM:07:25:17/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت