بە درۆن هێرشکرایە سەر وێستگەی ئەتۆمی ئیمارات


وێستگەنیوز-

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەبوو زەبی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە لە دەرەوەی سنووری وێستگەی ئەتۆمیی «بەرەکەی» ئیمارات، ئاگرکەوتنەوەیەک ڕوویداوە
.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی ئایاری 2026، نووسینگەی راگەیاندنی ئەبووزەبی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان مامەڵەیان لەگەڵ ئاگرێک کردووە لە مۆلیدەیەکی کارەبا لە دەرەوەی چوارچێوەی وێستگەی وزەی ئەتۆمیی "بەرەکە" کەوتووەتەوە.

نووسینگەکە ئاماژەی بەوە دا، ئاگرەکە بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ەوە بووە، بەڵام هیچ جۆرە زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و هیچ کاریگەرییەکیشی لەسەر ئاستەکانی سەلامەتیی تیشکی نەبووە.

نووسینگەکە روونی نەکردووەتەوە، کێ هێرشەکەی کردووە و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارتییەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لە لایەکی دیکەوە دەستەی فیدراڵیی چاودێریی ئەتۆمی لە ئیمارات روونیشی کردەوە، ئاگرەکە بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی نەکردووەتە سەر سەلامەتیی وێستگەکە یان سیستەمەکانی ناوەوەی، بەڵکوو رەوشەکە بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.



PM:01:45:17/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت