ئیسرائیل کوژرانی سەرۆک ئەرکانی کەتائیبی قەسامی لە غەززە راگەیاند
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کوژرانی سەرۆک ئەرکانی کەتائیبی قەسامی راگەیاند لە غەززە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی عیزەدین حەداد، سەرۆک ئەرکانی کەتائیبی قەسامی راگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایاری 2026، لە بۆردوومانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێ بوون لە غەززە کراوەتە ئامانج.
حەداد لە دوای یەحیا سنوارەوە کەسی ژمارە یەک بووە لە غەززە و لە دوای ئاگربەستەوە باڵاترین کەس بووە ئیسرائیل تیرۆری کردووە.
PM:09:13:15/05/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت