دیارترین سەردانی سەرۆکەکانی ئەمریکا بۆ چین لە ساڵی 1972 تا 2026
وێستگەنیوز-
سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ چین، مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتمان بیر دەخاتەوە؛ ئەو پەیوەندییەی کە لە دوای شۆڕشی چینەوە تا ساڵی 1972، بە دوژمنایەتی و سستی ناسرابوو.
بەڵام یارییەکی تێنسی سەر مێز "پینگ پۆنگ"، هەژانێکی گەورەی دروست کرد و سەهۆڵبەندانی نێوان ههر دوو وڵاتی توواندەوە و ڕێگەی خۆش کرد بۆ یەکەمین سەردانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ چین.
لە کاتی پاڵەوانێتی جیهانی تێنسی سەر مێز لە ساڵی 1971 لە ژاپۆن، یاریزانی ئەمریکی "گلێن کوان"، سەرەڕای گومان و سڵکردنەوەی چینییەکان، سەرکەوتە ناو پاسی هەڵبژاردەی چین.
بەڵام یاریزانی چینی "چوانگ تسی تۆنگ" بەرەو ڕووی چوو و تەوقەی لەگەڵ کرد، وێنەیەکی چاپکراوی چیاکانی "هوانگشان"ی بەناوبانگی چینی پێشکەش به یاریزانه ئهمریكییهكه کرد.
لە بەرانبەردا، کوان-ی یاریزانی ئهمریكی، بە تیشێرتێک کە "هێمای ئاشتی" لەسەر بوو، وەڵامی دیارییەکەی دایەوە. ئەم دیمەنە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە تۆمارکرا و بووە هۆی هەژانێکی جیهانی بێپێشینە، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.
ئەمەی خوارەوه دیارترین سەردانەکانی سەرۆکەکانی ئەمریکایه بۆ چین لە ساڵی 1972 تا 2026
ڕیچارد نیکسۆن
1972/ یەکەم سەردانی سەرۆکێکی ئەمریکا بوو بۆ چین.
ڕۆناڵد ڕیگان
1984/ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان
جۆرج بوش (باوک)
1989/ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
بیڵ کلینتۆن
1998/ دووبارە بونیادنانەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین.
جۆرج بوش (کوڕ)
2001/ بهشداریكردن له لووتكهی (APEC) له شهنگهای.
2002 و 2005/ بههێزكردنی پهیوهندییه ستراتیژی و ئابورییهكان.
2008/ كردنهوهی خولی یارییهكانی ئۆڵۆمپیاد.
باراک ئۆباما
2009/ بههێزكردنی پهویهندییه ستراتیژی و ئابورییهكان.
2014/ ئامادهبوون له لووتكهی (APEC) له پهكین.
2016/ بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمەڵەی بیست (G20).
دۆناڵد ترەمپ
2017/ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و فشارخستنە سەر کۆریای باکوور سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
2026/ ههوڵدان بۆ بهدهستهێنانی دهستكهوتی ئابوری، جهختكردنهوه لهسهر جهنگی ئێران و دۆسێی تایوان.
ئەو سەرۆکانەی لە کاتی سەرۆکایەتییاندا سەردانی چینیان نەکردووە:
جیمی كارتهر، جۆ بایدن
PM:06:03:15/05/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت