تره‌مپ: من و شی ده‌مانه‌وێت گه‌رووی هورمز بكه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆهه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین، پرسی ئێرانیان تاووتوێكردووه، هه‌ردووكیان ده‌یانه‌وێت رێگه له ئێران بگرن بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و ده‌یانه‌وێت گه‌رووی هورمز بكه‌نه‌وه.
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی ترامپ بۆ چین هه‌ردووسه‌رۆك له په‌كین كۆبوونه‌وه. تره‌مپ وتی: "چاره‌سه‌رمان بۆ چه‌ندین كێشه‌ی جیاواز دۆزیه‌وه كه ئه‌وانی دیكه نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
ترامپ پێشتر رایگه‌یاندبوو كه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌رامبه‌ر ئێران ئارام ناگرێت و داوای لێكردبوو له‌گه‌ڵ واشنتۆن بگاته رێككه‌وتن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له په‌كین له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "هانیتی"ی فۆكس نیوز ئه‌نجامدرا، روونیكرده‌وه "سه‌برێكی زۆر زیاترم نییه... ده‌بێت بگه‌نه رێككه‌وتن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا "پێم باشه ئه‌و (یۆرانیۆم)ه پیتێنراوه‌ی ئێران به‌ده‌ستبهێنم، زۆر دڵخۆشتر ده‌بم ئه‌گه‌ر هه‌مانبێت...."
راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی كه ده‌توانین بیكه‌ین جارێكی تر لێدان و هێرشكردنه، به ئاماژه‌دان به هێرشه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2025 بۆ سه‌ر بنكه سه‌ره‌كییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
PM:02:30:15/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت