ترەمپ: پێویستە ئێران و ئیسرائیل رێکبکەون و رێکیش دەکەون
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران رایدەگەیەنێت، "هەردوو وڵات بەم زووانە ئاشتییان دەبێت، ئێستا زۆر هەوڵی کۆبوونەوە و گفتوگۆ بۆ کۆتاییهێنانی بە شەڕی نێوانیان دەدرێت".
ئەمرۆ یەکشەممە، 15ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکی نوێیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ ترووس رایگەیاند: "پێویستە ئێران و ئیسرائیل رێکبکەون و رێکیش دەکەون، هەروەک چۆن وام لە هیندستان و پاکستان کرد رێککەوتن بکەن، لە رێگەی بەکارهێنانی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا و پەنابردنەبەر ژیری و یەکگرتوویی و هۆشیاری بۆ نێو گفتوگۆکان لەگەڵ دوو سەرکردەی نایاب کە توانییان بەخێرایی بڕیار بدەن و شەڕ رابگرن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەم زووانە ئاشتیمان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دەبێت. ئێستا چەندین پەیوەندی و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن".
ترەمپ دەڵێت: "من زۆر کار دەکەم، و هەرگیزیش ستایش ناکرێم، بەڵام کێشە نییە، خەڵکەکە تێدەگەن."
PM:06:39:15/06/2025
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت