وەزیری دەرەوەی چین: پشتیوانی لە ئێران دەکەین
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی چین پەیوەندیی تەلەفۆنی بەجیا لەگەڵ هەریەک لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و گیدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەنجامدا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویکردەوە، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ تاران لە "بەرگریکردن لە مافە رەواکانی" دووپاتکردەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، هەر ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی چین پەیوەندیی بە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کردووە و پێی راگەیاندووە، ""دژایەتی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەین".
PM:08:51:14/06/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت