پوتین بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەگەڵ ترەمپ تاوتوێکرد


وێستگەنیوز- AFP

ئەمڕۆ شەممە 14ی حوزەیرانی 2025، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا.


میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمریکییەکەی، بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی تاوتوێکردووە.

ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیا لە زاری کرێملینەوە رایانگەیاندووە، "زیادبوونی مەترسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێک بوو لەو پرسانەی گفتوگۆی لەبارەوە کرا".

ئاماژە بەوەکراوە، لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی رووسیا ترەمپی لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانەی لە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ لە 2ی حوزەیرانی 2025 کراوە، ئاگادارکردووەتەوە.


PM:07:45:14/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت