ئاژانسی هەواڵی فارس: تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری کەنگان لە پارێزگای بوشێھر لە باشووری ئێران روویدا
وێستگەنیوز-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری کەنگان لە پارێزگای بووشێھر لە باشووری ئێران روویدا.
ئاژانسی هەواڵی فارس، بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14ی حوزەیرانی 2025، کێڵگەی پارسی باشوور لە بەندەری کانگان لە پارێزگای بوشێهر لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر.
ئاماژە بەوەکراوە، هێرشەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشێکی کێڵگەکە، لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
سەرچاوە ناوخۆییەکان و شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە، کە هێرشەکە لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.
PM:06:42:14/06/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت