ئاماری قوربانییانی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، سێ دانیشتوو کوژراون و لانیکەم 172 کەسیش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، رێکخراوی بەڕێوەبردنی باری نائاسایی ئیسرائیل رایگەیاند، "تائێستا بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سێ کەس کوژراون و لانیکەم 172 کەسیش برینداربوون".
وتەبێژی نەخۆشخانەی ڤۆڵفسۆنی تەلئەبیب رایگەیاند، "دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئەو شارە، 21 کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون".
هەروەها نەخۆشخانەی ئیچیلۆڤ باسی لەوەکردووە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران 52 کەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل بێت، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەی ریشۆن لێزیۆن لە باشووری تەلئەبیب، سێ کەس کوژراون.
به پێی راپۆرتەکان بێت، ژمارەی کوژراو و بریندار لە ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە زۆر زیاتره له ئاماره فەرمییەکان و حکومەتی ئیسرائیل سانسۆرێکی تووندی به سەر راگەیاندنی ئاماری قوربانییاندا سەپاندووه.
PM:04:06:14/06/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت