ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن تاكاتێكی نادیار داده‌خات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وته‌بێژی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن كه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئیسرائیله له نزیك ته‌لئه‌بیبی پایته‌خت، رایگه‌یاند كه تاكاتێكی نادیار فڕۆكه‌خانه‌كه داده‌خرێت.
لیزا دیڤه‌ر، وته‌بێژی فڕۆكه‌خانه‌كه به ئاژانسی فرانس پرێسی وتووه كه "هیچ واده و كاتێكی دیاریكراو بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه نییه".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، وته‌بێژی سه‌ربازیی ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشی داهاتوو بۆ سه‌ر ئیسرائیل بریتی ده‌بێت له هه‌ڵدانی دوو هه‌زار مووشه‌ك، كه 20 هێنده‌ی هێرشه‌كانی پێشووتره.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به پشتبه‌ستن به "فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی ئێران" به ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی ئێرانی وتووه كه "شه‌ڕه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه".
PM:02:29:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت