وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی 'سوتاندنی' تاران ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه "گڕ له تاران به‌رده‌دات" ئه‌گه‌ر ئێران مووشه‌كی نوێ ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.
كاتز وتی: "دیكتاتۆری ئێران هاووڵاتیانی ئێرانی ده‌كاته بارمته و واقیعێك دروست ده‌كات كه ئه‌وان و به‌تایبه‌ت دانیشتووانی تاران ناچار ده‌كات باجێكی قورس بده‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانه تاوانكاریانه‌ی كه به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئیسرائیلی گه‌یاندووه".
هۆشداریشیدا، "ئه‌گه‌ر (ڕێبه‌ری ئێران) خامنه‌یی به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵدانی مووشه‌ك بۆ به‌ره‌ی ناوخۆی ئیسرائیل، تاران ده‌سوتێت".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران و به ئامانجگرتنی شوێنه ستراتیژییه‌كان به‌پێی پلانی پێشوه‌خته پلان بۆ داڕێژراو.
كاتز باسی له‌وه‌ش كرد كه ڕێژیمی ئێران به هه‌ڵدانی مووشه‌ك له به‌ره‌ی ناوخۆ هێڵی سووری به‌زاندووه و باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی شه‌پۆلی موشه‌كه‌كانی ئێرانه‌وه بۆ ئیسرائیل سێ ئیسرائیلی كوژران و ده‌یان كه‌سیش برینداربوون، ئه‌مه‌ش له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هێرشێكی ئیسرائیلی كه ڕۆژی هه‌ینی 13ی حوزه‌یران ده‌ستیپێكرد و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و ژێرخانی سه‌ربازی كردبووه ئامانج و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و ئه‌منیی ئێران و زانایانی ئه‌تۆمی گیانیان له‌ده‌ست دا.
PM:01:13:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت