فارس نیوز: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شه‌ڕ فراوانتر ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی ئێران له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به پشتبه‌ستن به "فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی ئێران" به ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی ئێرانی وتووه كه "شه‌ڕه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌ستی پێكرد له ڕۆژانی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو خاكه داگیركراوه‌كانی ئه‌م قه‌واره و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه".
ده‌شڵێت: "ده‌ستدرێژكاران ده‌بنه ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌رفراوانی ئێران".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد كه "فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه سنووردار نابێت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سنووردارانه‌ی كه شه‌وی رابردوو ڕوویانداوه، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌م ڕێوشوێنانه له ڕاده‌به‌ده‌ر ئازاربه‌خش ده‌بن و ده‌ستدرێژكاران به‌ته‌واوی په‌شیمان ده‌بنه‌وه".
هاوكات وته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئێران رایگه‌یاند كه "له داهاتوود دوو هه‌زار مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، كه 20 هێنده‌ی هێرشه‌كانی پێشووتره".
شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئێران شه‌ش جار هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 13ی حوزه‌یران ده‌ستیپێكرد و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و ژێرخانی سه‌ربازیی ئێرانی كرده ئامانج و سه‌ركرده دیاره‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی و ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئه‌تۆمی كوژران.
له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران به گشتی سێ ئیسرائیلی كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون و وێرانكارییه‌كی بێوێنه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی له ته‌لئه‌بیب له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل.
AM:11:13:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت