دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژران
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئێران هه‌واڵی كوژرانی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئێرانیان له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیدا دوو فه‌رمانده‌ی باڵای ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی سوپای ئێران كوژران.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه عه‌مید غوڵام ره‌زا میحرابی، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ كاروباری هه‌واڵگری و عه‌مید مه‌هدی ره‌بانی، به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌سته‌كه بوون.
AM:10:53:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت