باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل: شه‌وی رابردوو پێنج جار چوومه‌ته ناو په‌ناگه
وێستگه‌نیوز-
مایك هاكابی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل رایگه‌یاند كه شه‌وێكی سه‌ختیان به‌ڕێ كردووه و ناچاربووه پێنج جار بچێته ناو په‌ناگه.
مایك هاكابی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "به‌هۆی شه‌ش زنجیره هێرشی مووشه‌كیی ئێران شه‌وی ڕابردوو (13-06-2025) زۆر سه‌خت بوو بۆ ئیسرائیل".
باڵیۆزی ئه‌مریكا باسی له‌وه كردووه، شه‌وی ڕابردوو ناچار بووه به‌هۆی مووشه‌كه‌كانی ئێران، پێنج جار بچێته ناو په‌ناگه.
وتیشی: "داوام له گه‌لی ئیسرائیل كردووه، له ناو په‌ناگه‌كاندا بمێننه‌وه".
شه‌وی رابردوو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد و چه‌ند جارێك هێرشی مووشه‌كی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل و به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 80 كه‌سیش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی 'سی ئێن ئێن'ـی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیلییه‌وه بڵاوی كرده‌وه، له كاتی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری، له باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی ژێرزه‌ویدا بوون و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دۆخی دوای هێرشه‌كان كردووه.
AM:09:44:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت