ئوردن كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی حوزه‌یرانی 2025 ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئوردن كردنه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی راگه‌یاند.
هه‌یسه‌م میستۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیساریای ده‌سته‌ی ڕێكخستنی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئوردن، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی ناوخۆ، كایه‌ی ئاسمانی وڵات به‌ڕووی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیدا ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ڕۆژێك هات له ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له كاتێكدا كه گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل په‌ره‌ی سه‌ندووه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، ئیسرائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كرده‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمی و سه‌ربازییه‌كان و باره‌گاكانی فه‌رمانده‌یی له تاران و نه‌ته‌نز، ئه‌مه‌ش دۆخی ناوچه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد.
AM:09:31:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت