ئەردۆغان: تورکیا و عێراق دەیانەوێت هەنگاوی خێرا بنێن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
وێستگەنیوز-
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەنقەرەیە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆبووەوە و 10 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، محەمەد شیاع سودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەکەیان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و ئەردۆغان رایگەیاند، "تورکیا و عێراق دەیانەوێت هەنگاوی خێرا بنێن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەکانی تورکیا و عێراقەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق و تورکیا 10 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە".
لەبارەی سوریاوە ئەردۆغان وتی، "من و سودانی پشتیوانی لە سەقامگیری سوریا دەکەین"، وتیشی، "سەقامگیری عێراق لە سەقامگیری تورکیا جیا نییە".
هاوکات محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، "رێگە نادەین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت".
لەبارەی پەکەکەوە سودانی وتی، "پێشوازی لە پرۆسەی چەکدانانی پـ.ـەکـ.ـەکە دەکەین و پەکەکە لە عێراقدا رێکخراوێکی قەدەغەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، "ستونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بابەتی ئەمنییە و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لە مێژینەیە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، "جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە بە کۆمپانیا تورکییەکان دەسپێرین".
PM:06:47:08/05/2025
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت