ئه‌ردۆغان: جگه له سوریایه‌كی یه‌كگرتوو رێگه به هیچ قه‌واره‌یه‌كی تر ناده‌ین
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه جگه له سوریایه‌كی یه‌كگرتوو رێگه به هیچ قه‌واره‌یه‌كی تر ناده‌ن، ده‌شڵێت: "فیدراڵی له سوریا خه‌یاڵێكی خاوه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیتاڵیا، له ناو فڕۆكه وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و وتی: "ئامانجی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا زیانگه‌یاندنه به كه‌شوهه‌وای ئه‌رێنی دوای ڕووخانی ئه‌سه‌د".
وتیشی: "توركیا رێگه به بوونی هیچ قه‌واره‌یه‌كی تر نادات جگه له سوریایه‌كی یه‌كگرتوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بۆ توركیا زۆر پێویسته".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "زۆر گرنگه گرووپه چه‌كداره‌كان له سوریا بچنه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی به‌رگری و به‌شداربن له یه‌كڕیزی وڵات‌دا".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، سه‌رۆكی توركیا وتی: "پرسی بوونی قه‌واره‌ی فیدراڵی له سوریا له خه‌ونێك زیاتر نییه و خه‌یاڵێكی خاوه".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له سوریا ده‌یكات، ئیستفزازكردنێكی قبوڵنه‌كراوه. ئێمه كاردانه‌وه‌ی خۆمان به شێوازی جیاواز نیشان ده‌ده‌ین به‌رامبه‌ر به هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاكێشانی سوریا بۆ ناو زه‌لكاوێكی نوێی ناسه‌قامگیری".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه كه سێ رۆژه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی سوریا و چه‌كدارانی دروزه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیمه‌شق به‌رده‌وامه، ئیسرائیل پشتگیری له دروزه‌كان ده‌كات و ته‌نیا چوارشه‌ممه چوارجار هێزه‌كانی سوریای بۆردوومان كردووه.
PM:11:27:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت