كاره‌با له ئیسپانیا و پورتوگال بڕا و باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو كاره‌با له دوو وڵاتی نیمچه‌دوورگه‌ی ئیبیریا بڕا و به‌هۆیه‌وه له وڵاتی ئیسپانیا باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا.
دوای ئه‌وه‌ی كاره‌با له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه بڕا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا باری نائاسایی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، باری نائاسایی له‌و ناوچانه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه پێویسته. شاره‌كانی مه‌درید و ئه‌نده‌لوس و ئێكسترێمادورا داوایان له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد كه به‌رپرسیارێتی سیستمی گشتی بگرێته ئه‌ستۆ.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له ئیسپانیا
لای خۆیه‌وه ئۆسكار بوینتێ، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای گێڕانه‌وه‌ی كاره‌با له هه‌ندێك ناوچه‌دا، رۆژی دووشه‌ممه له‌كارڕاگرتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره مامناوه‌ند و دوورمه‌وداكانی وڵاته‌كه به‌هۆی پچڕانی كاره‌با له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
بوێنتی له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیویه‌تی: "پێشبینی ناكرێ ئه‌مڕۆ خزمه‌تگوزاری شه‌مه‌نده‌فه‌ره مامناوه‌ند و دوورمه‌وداكانی وڵاته‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه".
بوێنتی روونیشیكرده‌وه، گه‌شتیاران ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌رداری گه‌شته‌كانیان ببن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی كاره‌با ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ست به‌و خزمه‌تگوزارییانه بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وه ناكرێت".
به‌هۆی پچڕانی كاره‌با كه له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆ روویدا، تۆڕی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئیسپانیا به ته‌واوی راگیرا.
به‌گوێره‌ی كۆمپانیای دابه‌شكردنی كاره‌بای ئیسپانی "ڕێد ئێلیكتریكا" ئێستا كاره‌با بۆ ناوچه‌كانی وه‌ك كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌راگۆن، هه‌رێمی باسك، گالیسیا، ئه‌ستوریاس، ناڤار و كاستیل گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌كانی پورتوگال
دوای پچڕانی به‌رفراوانی كاره‌با، كۆمپانیای (ANA) كه به‌رپرسیاره له به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی پورتوگال به‌دووری زانی هیچ گه‌شتێك له لیشبۆنه‌وه تا كاتژمێر 10ی شه‌و به كاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت.
كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاره‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی پۆرتۆ و فارۆ به‌رده‌وامن، به‌ڵام هه‌ندێك سنوورداركردنیان هه‌یه.
PM:11:36:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 5464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت