دوای شه‌ڕێكی سه‌خت، هێزه‌كانی شه‌رع ناوچه‌یه‌كی سوریایان كۆنترۆڵكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای شه‌ڕێك كه زیاتر له 20 كاتژمێری خایاند له نێوان هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه ئه‌منییه‌كان دژی گروپه چه‌كداره‌كان كه حكومه‌ت به "چه‌ته‌ی نایاسایی" وه‌سفی كردن و زیاتر له 20 كه‌سی تێدا كوژرا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ته‌واوی ناوچه‌ی سه‌حنایه‌یان له نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت كۆنترۆڵكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بی سوریا (سانا) بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌قید حسام ئه‌لته‌حان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش له لادێكانی دیمه‌شق، ده‌ڵێت: "كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی له ناوچه‌ی ئه‌شره‌فیه سه‌حنایه و بڵاوكرده‌وه هێزی ئاسایشی گشتی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نین بۆ دڵنیابوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری".
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی لادێكانی دیمه‌شق له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ "گرووپه‌كانی ده‌رچوو له یاسا" هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنین و خاڵه ئه‌منییه‌كان له ده‌وروبه‌ری سه‌حنایه، كه بووه هۆی كوژرانی 11 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان، هاوكات 5 كه‌سی دیكه‌ش له هێرشێكی دواتردا كوژران، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 16 كه‌س".
له به‌رامبه‌ردا رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كوژرانی 6 چه‌كداری ناوخۆیی دروزه‌كانی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا راگه‌یاند.
PM:11:04:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت