لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سوید سێ کەس کوژران


وێستگەنیوز- AFP

لە یەکێک لە شارەکانی ستۆکهۆڵم رووداوێکی تەقەکردن روویدا و پۆلیس روونکردنەوە دەدات لەبارەی رووداوەکەوە.


پۆلیسی ستۆکهۆڵم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025 لە شاری ئۆپسالا کە لە باکووری ستۆکهۆڵمە رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە بەیاننامەکەی پۆلیسدا هاتووە، "دوای تەقەکردنەکە کوژرانی سێ کەس پشتڕاستکرایەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".


PM:08:56:29/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت