حسێن تالیب به‌رله‌وه‌ی وه‌ك په‌رله‌مانتار سوێندی یاسایی بخوات ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز –
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ وه‌ك په‌رله‌مانتار سوێندی یاسایی بخوات، له ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی زانكۆ له به‌غدا به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی حسێن تالیب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانییان له ناوچه‌ی شه‌قامی ئه‌لڕه‌بیع له به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "حسێن تالیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌ستگیركرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه به ئارامی و به‌بێ هیچ به‌ركه‌وتنێك ئه‌نجامدراوه، به به‌كارهێنانی یه‌ك ئۆتۆمبێلی ئه‌منی و به‌پێی ڕێكاره كارپێكراوه‌كان ئه‌نجامدراوه".
سه‌رچاوه‌كه هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه. تا ئێستاش هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه، یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه، له‌وباره‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ حسێن تالیب وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوێندی یاسایی بخوات و ببێته په‌رله‌مانتار.
AM:08:52:09/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت