عێراق و سوریا به چاودێری ئه‌مریكا ده‌بنه هاوپه‌یمان
وێستگه‌نیوز –
عێراق و سوریا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن تا له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتۆن له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموزدا، له‌ژێر چاودێری ئه‌مریكادا رێككه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن بۆ یه‌كگرتنی ئابووری.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی سعودی له زاری سێ سه‌رچاوه‌ی سوری و رۆژئاوایی و عێراقییه‌وه كه ناوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردوون، بڵاویكرده‌وه كه رێككه‌وتنه پێشبینیكراوه‌كه ته‌ركیز ده‌خاته سه‌ر پڕۆژه‌كانی ئابووری و یه‌كخستنی وزه له نێوان عێراق و سوریا، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی دوای ته‌واوبوونی لێكتێگه‌یشتنه ته‌كنیكی و سیاسییه‌كان، وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی له قۆناغه‌كانی دواتردا بێنه‌ناو رێككه‌وتنه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌كه، ئه‌م هه‌نگاوانه به‌شێكن له‌و لێكتێگه‌یشتنه به‌رفراوانانه‌ی كه له نێوان به‌غدا و دیمه‌شق له‌ژێر چاودێری ئه‌مریكادا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، به ئامانجی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی ئابووریی سنووربه‌زێن و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی رێڕه‌وی وزه و بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سوری بۆ رۆژنامه‌كه پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له هه‌مان ماوه‌دا سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یان به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراقی یاوه‌ری كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژئاوایی جه‌ختی كرده‌وه كه دیداره‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان زه‌یدی و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژئاوایی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هاتنی وڵاتانی تری عه‌ره‌بی بۆ ناو رێككه‌وتنه‌كه له قۆناغی داهاتوودا گه‌ر لێكتێگه‌یشتنه ته‌كنیكی و سیاسییه‌كان ته‌واو بن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ واشنتۆن له 15ی ته‌مووزدا ده‌ستپێده‌كات و چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و تیایدا دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌ركرده‌كانی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له كۆنگرێس ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا و دواتر ده‌چێته ویلایه‌تی ته‌كساس بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری وزه.
له كاتێكدا ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له فشاره‌كانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له ده‌سه‌ڵاتی ئێران، حكومه‌ت له به‌غدا مه‌یلێكی زیاتر به‌ره‌و واشنتۆن ده‌رده‌خات.
چاودێران حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی به "ده‌رفه‌تێكی ئومێدبه‌خش" وه‌سف ده‌كه‌ن بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له چوارچێوه‌یه‌كی نوێی ناوچه‌ییدا كه بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا به واشنتۆن و تاران رێكبخاته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوانه له كاتێكدایه كه عێراق هه‌وڵده‌دات ده‌روازه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی هه‌مه‌چه‌شن بكات و پشتبه‌ستنی به رێڕه‌وی ده‌ریایی كه‌م بكاته‌وه، له كاتێكیشدایه سوریا هه‌وڵ ده‌دات سود له پێگه‌ی جوگرافی خۆی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی رۆڵی وه‌ك رێڕه‌وێكی هه‌رێمی بۆ وزه و بازرگانی وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه رۆژئاواییهكه رایگه‌یاندووه كه تۆم باراك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری له عێراق و سوریا بگۆڕێت بۆ پرۆژه‌یه‌كی كۆنكرێتی له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی "سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان" كه عێراق و سوریا و هاوبه‌شه‌كانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی رێڕه‌وێكی كورتترهوه به ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌مه‌ش پشتبه‌ستن به گه‌رووی هورمز كه‌مده‌كاته‌وه.
چاودێران پێیان وایه رێككه‌وتنه‌كه گه‌ر واژۆ بكرێت، گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات به‌رامبه‌ر عێراق و ناوچه‌كه، له ڕێگه‌ی پاڵپشتیكردنی پڕۆژه ئابوورییه سنووربه‌زێنه‌كان كه عێراق به كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و رۆڵێكی زیاتر به سوریا ده‌به‌خشێت له رێڕه‌وی وزه و بازرگانیی ناوچه‌كه‌دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌قیل عه‌باس، توێژه‌رێكی تایبه‌تمه‌ند له كاروباری ئه‌مریكا، به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی وتووه كه "سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ واشنتۆن له كاریگهرییهكانیدا هاوشێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سوریایه، كه بووه خاڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ گۆڕانكاریی له سوریا و كرانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به روویدا".
عه‌باس روونیشیكرده‌وه، واشنتۆن هه‌وڵده‌دات عێراق وه‌ك هاوبه‌شێكی یه‌كگرتووتر له پرۆژه ناوچه‌ییه‌كانی پاڵپشتیكردنی ئه‌مریكا ببینێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی هه‌نگاوی كرده‌یی له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی وزه و ژێرخانی، كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرنگی گه‌رووی هورمز و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌ر جۆره هه‌ڵكشانێكی چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر وزه و بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا.
PM:09:01:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت