سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی عێراقی بۆ وێستگه‌نیوز: چه‌ندین كه‌رتی دیكه له گه‌نده‌ڵیه‌وه تێوه‌گلاون
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی عێراقی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه جگه له نه‌وت، چه‌ندین كه‌رتی دیكه له عێراق له گه‌نده‌ڵیه‌وه تێوه‌گلاون.
عه‌لی شه‌داد، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هێزی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت: "په‌رله‌مانی عێراق پاڵپشتی له رێكاره‌كانی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چاكسازی و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات".
وتیشی: "گه‌نده‌ڵی له دۆسیه‌كانی كه‌رتی باج و وزه و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گواستنه‌وه و گرێبه‌سته‌كانی پڕچه‌ككردن هه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته به به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسێیانه بكرێت و پاره دزراوه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
عه‌لی شه‌داد راشیگه‌یاند كه "سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌سته به به‌رده‌وامبوونی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسێ گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌بێ جیاوازی و خێراكردنی رێكاره دادوه‌رییه‌كان دژ به‌و كه‌سانه‌ی له گه‌نده‌ڵیه‌وه تێوه‌گلاون".
PM:01:32:03/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت