"چوار سه‌ركرده‌ی هێزێكی چه‌كدار كه تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كران"
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراقی رایگه‌یاند كه ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ئۆپڕاسیۆنێكی جۆرییان له باشووری به‌غدا ئه‌نجامدا و "چوار سه‌ركرده‌ی هێزێكی چه‌كدار كه تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كران".
ئه‌حمه‌د ئه‌لخزر، شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی به وێستگه‌نیوزی وت: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه له ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌غدا ئه‌نجامدراوه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان هێزه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆر و كۆمه‌ڵێك چه‌كداری له یاسا ده‌رچوو روویدا كه تۆمه‌تبارن به قاچاخبردنی نه‌وت".
وتیشی: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا چوار سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كداره ده‌ستگیركران".
ئه‌حمه‌د ئه‌لخزر راشیگه‌یاند كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن برای عه‌لی معارج بریكاری وه‌زیری نه‌وت له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندایه.
AM:10:23:03/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت