لە ناوچەی سەوزی بەغدا درۆنێک خرایە خوارەوە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەموزی 2026، دەنگی تەقەیەکی زۆر لە ناوچەی سەوزی بەغداد بیسترا، ئەمەش دوای ئەوە بوو هێزە ئەمنییەکان کە درۆنێکیان لە ئاسمانی ناوچەکە بینی.
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خراوەتە خوارەوە و بەبێ جێهێشتنی چەندین زیانی ماددی یان گیانی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە".
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە رێوشوێنی ئەمنیی توند لە بەغدا و بەتایبەتی لە ناوچەی سەوز گیراوەتەبەر.
AM:10:34:01/07/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت