سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: ده‌مانه‌وێت پارچه زه‌وییه‌ك به‌خۆڕایی بده‌ین به هه‌موو خێزانێك
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خێزانێكی عێراقی به‌خۆڕایی ببێته خاوه‌نی پارچه زه‌وییه‌كی نیشته‌جێبوون.
عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا:
*كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پارچه زه‌وییه‌كی نیشته‌جێبوون هه‌موو خێزانێكی عێراقی دابین بكه‌ین.
*پلانه‌كه پشت به مۆدێلی گه‌شه‌پێدانی هاوچه‌رخ و هه‌مه‌چه‌شن ده‌به‌ستێت كه پێداویستی هاوڵاتیان دابین ده‌كات.
*جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ خێراكردنی ته‌واوبوون و فراوانكردنی ده‌رفه‌تی نیشته‌جێبوون.
*حكومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی شارستانی مۆدێرن ده‌دات له سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
PM:10:34:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت