سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ: زیندانەكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو قەرەباڵغن


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كردووە، تاوەكو ئێستا زیندانەكانی عێراق ژمارەیەكی زۆر لە زیندانی لەخۆ دەگرن و قەرەباڵغن.


ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، عەلی عەبادی، سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی بەرەوپێشچوونێكی باشی بەخۆوە بینیوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی زۆر زیندانی زیاتر لە قەبارەی خۆی لە زیندانەكانی عێراقدان".

وتيشى، "جاران رێژەی زیادبوونی زیندانییەكان لە 300% بوو، بەڵام ئێستا لە 150%یە راستە رێژەکە بەراورد بە جاران کەمترە، بەڵام ئێستاش بە ئاستێكی بەرز دادەنرێت".

باسی لەوەشكرد، "بۆ نموونە ناوەندی تەندروستی لە گرتووخانەی بەسرە كە بۆ 4 هەزار زیندانی تەرخانكراوە، بەڵام ژمارەیان زۆر لەوە زیاترە، ئەمەش فشارێكی گەورە لەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی دروستدەكات".


PM:03:30:31/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت