واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگه‌یاند كه دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌مین كاروانی حاجییان له سعوودییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ده‌شڵێت: "كۆی گشتی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه بڕیاره له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه نزیكه‌ی 23 هه‌زار حاجی-ن".
مه‌ناف عه‌بدولمونعیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاجییان له سعودییه‌وه بۆ وڵات.
* رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 1ی حوزه‌یرانی 2026 یه‌كه‌مین كاروانی حاجییان، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانیی عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
*گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی مه‌دینه، جدده و تائیفه‌وه ده‌بێت به‌ره‌و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه ناوخۆییه‌كانی عێراق.
* فڕۆكه‌ی جۆره‌كانی B.777 و A330 و B.787 Dreamliner، B.737 و A320، ته‌رخانكراون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاجییان.
*كۆی گشتیی ئه‌و حاجییانه‌ی كه بڕیاره له رێگه‌ی هێڵه ئاسمانییه‌وه بگه‌ڕێندرێنه‌وه، ده‌گاته نزیكه‌ی 23 هه‌زار كه‌س.
PM:09:51:30/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت