عێراق نزیکەی 180 تۆن پێداویستی خۆراکی بۆ ئێران نارد
وێستگەنیوز-
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند کە عێراق،
ئۆزبەکستان و کازاخستان هاوکاریی مرۆییان بۆ ئێران ناردووە کە پێداویستی خۆراکی، دەرمانی
و ئامێری پزیشکی لەخۆ دەگرێت.
ڕازیە عالیشوەندی جێگری کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران
وتی، "ئەم هاوکارییانە پێکهاتوون لە پێداویستیی خۆراکی، دەرمانی و ئامێری پزیشکی،
کە لە پێناو پشتگیریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی
توێژە زیان لێکەوتووەکان، خراونەتە بەردەست کۆمەڵەی مانگی سوور."
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، عێراق 9 بارهەڵگری گەورە کە نزیکەی 180 تۆن پێداویستی خۆراکی، دەرمانی و ئامێری پزیشکییان هەڵگرتبوو. ئۆزبەکستان، 15 بارهەڵگری گەورە بە کێشی 300 تۆن و، کازاخستان چەندین باری جۆراوجۆر لەناو 30 واگۆنی شەمەندەفەردا بە کێشی هەزار و 700 تۆن بۆ ئێرانیان ناردووە.
PM:04:22:22/05/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت