9 وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراق به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن
وێستگه‌نیوز –
به‌هۆكاری به‌ده‌ست نه‌هێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان و یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی كاندیده‌كانیان، 9 وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراق به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 270 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبۆوه و متمانه‌ی به ده‌نگی به كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و 14 وه‌زیر دا.
له دانیشتنه‌كه‌دا كاندیدی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت متمانه‌ی په‌رله‌مانتارانیان به‌ده‌ست نه‌هێنا و ره‌تكرانه‌وه، ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تیش كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كرا.
به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌بڕیاری عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی وه‌زیره‌كانیان دیاری نه‌كراوه به‌شێوه‌یه‌ك وه‌كاله‌ت درا به‌مشێوه‌یه:
1-وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
2-وه‌زاره‌تی پلاندانان (به‌وه‌كاله‌ت) له‌لایه‌ن فالح ساری وه‌زیری داراییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
3-وه‌زاه‌رتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (به‌وه‌كاله‌ت) له‌لایه‌ن عه‌بدولحسێن موسه‌وی وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
4- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه (به‌وه‌كاله‌ت) له‌لایه‌ن فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
5- وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی (به‌وه‌كاله‌ت) له‌لایه‌ن خالید شوانی وه‌زیری داده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
6-وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان (به‌وه‌كاله‌ت) له‌لایه‌ن محه‌مه‌د نوری ئه‌حمه‌د وه‌زیری پیشه‌سازییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
7- وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران (به‌وه‌كاله‌ت) له‌لایه‌ن موسه‌ننا ئه‌لته‌میمی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه به‌رێوه ده‌برێت.
8-وه‌زاره‌تی رۆشنبیری (به‌وه‌كاله‌ت) له‌لایه‌ن سروه عه‌بدولواحید وه‌زیری ژینگه‌وه به‌رٍێوه‌ده‌برێت.
PM:06:30:18/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت