عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه له خاكه‌كه‌یه‌وه سعودیه به‌ئامانج گیرابێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ به‌ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌كانی سعودیه له لایه‌ن سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ده‌رده‌بڕێت و ره‌تیكرده‌وه له عێراقه‌وه ئه‌و وڵاته به‌ئامانج گیرابێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئایاری 2026، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆرتانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له عێراقه‌وه دامه‌زراوه‌كانی شانشینی سعودیه‌یان كردووه‌ته‌ئامانج.
وه‌زاره‌ته‌كه دووپاتیكرده‌وه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هێرشێكی له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی عێراقه‌وه تۆمار نه‌كراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه زانیاری سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستگه‌یشتووه كه به سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان شانشینی سعودیه به ئامانج گیراوه و له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست كردووه بۆ زانینی ورده‌كاری رووداوه‌كه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانی عێراقه‌وه تۆمار نه‌كراوه"، داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شانشینی سعودیه كرد كه هاوكاربن و ئاڵوگۆڕی زانیاری په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی هه‌واڵگری ورد كه ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌ردوو وڵات‌دا به‌رزبكاته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "په‌یوه‌ندیی برایه‌تیی و مێژوویی كه هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه قوڵه" و پابه‌ندبوونی هه‌میشه‌یی عیراقی به به‌هێزكردنی هاریكاریی دوو قۆڵی له بواره جیاجیاكاندا و به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵوێستی چه‌سپاوی له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه ئامانجكردنی گه‌لانه برایه‌كان ده‌ربڕی.
راشیگه‌یاند كه "كۆماری عێراق هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕه له رێزگرتن له ئاسایش و سه‌لامه‌تی و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێك كه سه‌قامگیرییان تێكبدات یان هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی‌یان بكات و زیان به په‌یوه‌ندییه برایه‌تییه‌كان بگه‌یه‌نێت" و پابه‌ندبوونی خۆی به به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ شانشینی سعودیه به‌شێوه‌یه‌ك دووپاتكرده‌وه كه ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌رزبكاته‌وه و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بكات.
PM:04:56:18/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت