قه‌واره‌ی عه‌قدی نیشتمانی و سۆمه‌ریون و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سودانی كشانه‌وه
وێستگه‌نیوز-
قه‌واره‌ی عه‌قدی نیشتمانی و سۆمه‌ریون و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كشانه‌وه و هۆكاره‌كه‌شیان گه‌ڕانده‌وه بۆ "پێشێلكردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و په‌راوێزخستنی نوێنه‌رانی گه‌ل و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه "به‌ره‌یه‌كی نوێی سیاسی" راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی قه‌واری "عه‌قد"ی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی "سۆمه‌ریون" و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه وتیایدا هاتووه:
*پیرۆزبایی له حكوومه‌تی نوێی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان و به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانی هاووڵاتییان.
*پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی نیشتیمانی دڵسۆزانه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌رده‌بڕین و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌خه‌ینه سه‌روو هه‌مووشتێكه‌وه.
*باوه‌ڕمان وایهكه قۆناغی ئێستا پێویستی به یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان وكاركردن به گیانی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌یه دوورله به‌ره‌ژه‌وه‌ندی ته‌سك.
PM:02:54:15/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت