ئێران: هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئێران هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به "چاره‌نووسساز" وه‌سف ده‌كات، راشیگه‌یاند كه هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌لایه‌ن تاران و "وڵاتانی به‌رپرسیار"ه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق "وێستگه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه"، هاوكات هۆشداریشی دا له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له پرۆسه‌كه‌دا.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌ك میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، وتی: "هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وێستگه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه بۆ دیاریكردنی ئاینده‌ی گه‌لی عێراق".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌لایه‌ن تاران و گه‌لی عێراق و وڵاتانی به‌رپرسیاری ناوچه‌كه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه و سه‌ركۆنه ده‌كرێت".
به‌قائی دووپاتی كرده‌وه كه "ئه‌زموونه‌كانی رابردوو ده‌ریانخستووه كه هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی ئه‌مریكی له كاروباری وڵاتانی دیكه‌دا لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاتانه و ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌بووه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند كه "ئێران هیواداره هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌وپێش بچێت كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق بكات و هاوكاربێت له به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
PM:01:26:10/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت