راوێژكاری یاسایی كۆمسیۆن: له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هیچ سه‌رپێچییه‌كی ته‌كنیكی و یاساییمان تۆمار نه‌كرد
وێستگه‌نیوز –
حه‌سه‌ن سه‌لمان، راوێژكاری یاسایی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌باره‌ت بۆ میدیا عێراقییه‌كان:
- پلانی به‌ڕێوه‌بردن و لۆجیستی هه‌ڵبژاردن نموونه‌یی بوو.
- له كاتی ده‌نگدانی تایبه‌تدا هیچ تێكچوون و پچڕانێكی ئه‌لیكترۆنیمان به‌دی نه‌كرد.
- له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هیچ سه‌رپێچییه‌كی ته‌كنیكی و یاساییمان تۆمار نه‌كرد.
- هێنانی مۆبایل بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان سه‌رپێچییه.
- به‌غدا زۆرترین ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا تۆمار كرد.
- ئه‌و ناوانه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌رنه‌كه‌وتوون، ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنی گشتی بكه‌ن.
- پێشبینی هه‌ندێك لایه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ هاندانی جه‌ماوه‌ر.
- كاندیده‌كان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی QR كۆده‌وه ده‌ستیان به ئه‌نجامه‌كانیان بگات.
-به‌كارهێنانی كارته نادروسته‌كان مه‌حاڵه.
- میدیاكان به سه‌ركه‌وتوویی رووماڵی هه‌ڵبژاردنیان كرد.
PM:11:38:09/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت