ئاڵا تاڵهبانی: پێویستە پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغدا بە زمانی عەرەبی قسە بكەن
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی پێشووی پهرلهمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغدا بە زمانی عەرەبی قسە بكەن، ئاماژە بەوەشدەکات، كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراقيش لە ئەستۆی خاوەن بڕیار بەدەستەكانە.
ئاڵا تاڵهبانی، ئهندامی پێشووی پهرلهمانی عێراق له دیدارێكدا لهگهڵ كهناڵی عەهد، كە قەیس خەزعەلی سەركردەی عەسائیبی ئەهلی حەق سەركردایەتی دەكات رایگەیاند، "راپۆرتەكان لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بە پاشەكشەیەكی گەورەی ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەوانی و خۆپیشاندان دەكەن، ئەمەش راستییەكە هەموومان بەچاوی خۆمان دەیبینین و لەچاو ساڵانی رابردوو پاشەكشە هەیە، لە ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی رادەربڕین".
سەبارەت بە بەردەوامبوونی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، ئاڵا تاڵەبانی وتی، "لە ساڵی 2014 كاتێك هەوڵی پەسەندكردنی یاسای نەوت و غازماندا، رووبەڕووی زۆرێك لە بەربەست بووینەوە، تەنانەت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی عێراقیشەوە، بەردەوامبوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراقيش لە ئەستۆی خاوەن بڕیار بەدەستەكانە".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا داوایكرد، كە ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتاری نیشتیمانی بن و بە زمانی عەرەبی قسە بكەن و بە گرنگی زانی، بەشێك لە كاری پەرلەمانتاران درووستكردنی پەیوەندی بێت.
PM:07:46:10/10/2025
ئهم بابهته 884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت