سەرۆک کۆمار دەستلەکارکێشانەوەکان پەسەند نەکات دەبێت ئەندامانی دادگای فیدراڵی بگەڕێنەوە
وێستگەنیوز-
نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی رەوانەی سەرۆک کۆمار دەکرێت، دوو ئەندامی دادگاکە دەڵێن، "پەسەند نەکرێت دەبێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".
وێستگەنیوز لەگەڵ دوو ئەندامی دادگای فیدراڵی لەبارەی رێکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی قسەی کرد و ئەوان رایانگەیاند، "نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی رەوانەی سەرۆک کۆمار دەکرێت، دەبێت سەرۆککۆمار پەسەندیان بکات".
بەپێی وتەی ئەو ئەندامانەی دادگای فیدراڵی مەرج نییە سەرۆک کۆمار دەستلەکارکێشانەوەکان پەسەند بکات، بەڵکو دەکرێت رەتییان بکاتەوە.
روونییانکردەوە، لە ئەگەری رەتکردنەوەی دەستلەکارکێشانەوەکاندا دەبێت ئەو ئەندامانە بگەڕێنەوە دادگا و دەست بەکارەکانیان بکەنەوە.
ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەکانیش پەسەند بکرێن، بەپێی یاسای ژمارە 30 ساڵی 2005، ئەندامی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەكان دیاری دەکرێن، دواتر لە بەردەم ئەنجومەنی سەرۆكایەتیدا سوێندی یاسایی دەخۆن.
دادگای فیدراڵی پێكدێت لە سەرۆك و هەشت ئەندام، لە ئێستا شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگ نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە، کە یەکێک لە ئەندامەکان کوردە.
PM:05:20:19/06/2025
ئهم بابهته 688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت