په‌رله‌مانی عێراق چوار بڕیاری سه‌باره‌ت به ئێران و سه‌روه‌ری وڵات ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2025 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان دوای دانیشتنه‌كه: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا:
یه‌كه‌م: دوای ده‌ستدرێژی ئاشكرای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، گه‌لی عێراق هاوسۆزی بۆ گه‌لی ئێران ده‌رده‌بڕێت.
دووه‌م: به ڕه‌هایی پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق و به‌كارهێنانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
سێیه‌م: پشتیوانی له هه‌وڵ و رێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنیستی و پشتیوانی له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كه‌ین.
چواره‌م: یه‌كڕیزی ناوخۆیی هه‌بێت بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تی.
PM:06:05:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت