سەدر: عێراق پێویستی بە شەڕێکی نوێ نییە


وێستگەنیوز_

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە پەیامێکدا دەڵێت، "لەو هێرشەی ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکا کردوویەتییە سەر ئێران، بە تەنها ئەو وڵاتەی مەبەست نییە." دەشڵێت: عێراق و خەڵکەکەی پێویستیان بە شەڕێکی نوێ نییە.

ئەمرۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە بارەی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نزای بۆ گەلی ئێران کردووە لە هەڕەشەی تیرۆری نێودەوڵەتی دوور بێت.

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە پەیامەکەیدا ئومێدی کردووە، شوێنە پیرۆزەکان لەو ئاڵۆزییانە لە عێراق پاریزراو بن، چونکە عێراق و خەڵکەکەی پێویستیان بە شەڕێکی نوێ نییە. هەروەها دەشڵێت: سەرکۆنەی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق دەکەین لەلایەن ئیسرائیلەوە، داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەین سزای ئیسرائیل بدات لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئاسمانی نەبەزێندرێت.

سەدر داوای لە خەڵکی عێراق کرد، گوێ لە لێدوانە نا بەرپرسانەکان نەگرن کە ترس و دڵەڕاوکێ بڵاو دەکەنەوە و خزمەت بەو گەندەڵانە دەکات کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنە پڕ گاڵتەجارییەکەیان دەنگ بەدەست بێنن.


PM:01:49:13/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو