مه‌لا به‌ختیار: هه‌رلایه‌نێك بتوانێت ده‌نگی زۆرتر بهێنێت ده‌توانێت ببێته هێزی كاریگه‌ر له به‌غدا
وێستگه‌نیوز-
مه‌لا به‌ختیار نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی سیاسی دوای ده‌نگدانی بۆ رۆژنامه‌نووسان:
**له ئه‌وه‌ڵه‌وه تا ئه‌خیر رووداوه‌كانی 22ی ئابم قبوڵ نییه.
*ئه‌مساڵ بافڵ تاڵه‌بانی چووه خانه‌قین و وتی: "خانه‌قین شاری عه‌لی شامار و د.خه‌سره‌و و جه‌بار فه‌رمانه، هیوادارم ئه‌مساڵ ئه‌وان بتوانن له‌من كاریگه‌رتر بن له‌ناو خانه‌قین".
*هه‌رلایه‌نێك بتوانێت ده‌نگی زۆرتر بهێنێت ده‌توانێت ببێته هێزی كاریگه‌ر له به‌غدا، به‌ڵاو ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه لایه‌نه‌كانی تر فه‌رامۆش بكرێن. كورد یه‌كگرتوو بێت له به‌غدا، كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بێگومان كاریگه‌ریمان زۆرتر ده‌بێت.
*نه‌مبیستووه ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ئازادكراوبن، ئازادكردن ئه‌وه‌یه به‌ده‌ست ئاسایش، پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه بێت.
*گوناحه چاوه‌ڕێ بكه‌ین له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له خورماتوو رووی دا، باشتر رووبدات.
*هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك. نیگه‌رانییه‌كی زۆر هه‌یه و كۆڵێك هۆكاری هه‌یه.
*له‌باری ده‌روونییه‌وه خه‌ڵك نیگه‌رانه، به‌ڵام حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش باش نه‌یانخوێندووه‌ته‌وه.
ئه‌م توندوتیژییه‌ی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی له‌تام ده‌ریان كرد، ئه‌وه بگۆڕن به برایه‌تی.
PM:05:24:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت