ئەبو کاروان: مانەوە لە ماڵەکان و دەنگ نەدان خزمەتکردنە بە دەسەڵات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لەدوای ئەوەی لە سلێمانی دەنگی دا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "پەیامم بۆ خەڵکی کوردستان ئەوەیە بڕۆن دەنگ بدەن و نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن".
ئاماژەی بەوەکرد، "مانەوە لە ماڵەکان لە خزمەتکردنی کەس نییە، تەنها خزمەتکردنە بە دەسەڵات".
ئەبو کاروان وتی، "باشترە ئەو کەسانەی بڕیاری بایکۆت یان سوتاندنی دەنگەکانیان داوە باشترە لە دەرەوەی دەسەڵات دەنگ بە لایەنەکانی دیکە بدەن".
وتیشی، "ویستمان لە رێگەی کۆتاکانەوە سوود لە یاسای یاسای سانتلیگۆ وەربگرین".
AM:10:03:11/11/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت