ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی: په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌م گه‌نده‌ڵخانه‌ی كه هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
د. رێبوار کەریم له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه خۆشبه‌ختانه كۆتایی به یه‌كه‌م كۆنفرانسی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له‌ژێر ناونیشانی "هه‌ڵسه‌نگاندنی رابردوو و پلانی داهاتوو" هات.
د. رێبوار کەریم وتی: "ده‌یان پێشنیار و سه‌رنج له‌به‌شێك له هاوههڵوێستانمانهوه وه‌رگیراوه و به‌وردیش 426 هاوهه‌ڵوێست به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون. ئه‌و پێشنیار و راوسهرنجانه كۆده‌كرێته‌وه و دهكرێنهبهرنامهی كار له قۆناغی داهاتوودا تا كۆنفرانسی هه‌ڵسه‌نگاندنی داهاتوو ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، د. رێبوار کەریم باسی له‌وه كرد كه "له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕمان به‌وه‌بووه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له چوارچێوه‌ی یه‌ك لیست و هاوپه‌یمانێتیدا كۆببنه‌وه، له كۆنفرانسدا ئه‌و بابه‌ته‌مان خسته‌ڕوو و ئه‌ندامانی كۆنفرانس بڕیاریاندا له ئه‌نجامی گفتوگۆكاندا نه‌خشه‌ڕێگای به‌شداریكردن یان به‌شداری نه‌كردن بخرێته‌ڕوو و هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، به‌ڵك بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستان بێت له قۆناغی داهاتوودا".
وتیشی: "پێمان باشه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌م گه‌نده‌ڵخانه‌ی كه هه‌یه، گه‌ر بزانین ئه‌م په‌رله‌مانه ده‌ستبه‌كار نه‌بوو و چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا رۆشتووه و نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره بكات، هه‌ر لایه‌نێك پێویستی به ده‌نگه‌كانی ئێمه بوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێش ئه‌و لایه‌نه ده‌نگه‌كانی ئێمه ده‌نگده‌دات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت، ئاماده‌ین یه‌ك لیستی دروست بكرێت".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه‌ش، د. رێبوار کەریم باسی له‌وه كرد كه "باشترین چارهسهرتهوتینه، یان هه‌ر رێگایه‌ك كه راسته‌وخۆ ئه‌م پاره‌یه به‌بێ فرت و فێل بگاته خه‌ڵك".
راشیگه‌یاند كه "پێشمانوایه ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی كوردستان گه‌ر ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت به زووترین كات كۆببێته‌وه و یه‌كه‌مین ئیش بۆ حكومه‌تی داهاتوو بیكات دانانی بودجه‌یه، ناكرێت 12-13 ساڵه ئه‌م كوردستانه بێ مووچه‌یه، ئه‌مه عه‌یبه‌یه و لێدانه له حكومه‌ت و حوكمڕانی".
PM:04:07:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت