وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری قەدەغە کرد
         
                بێگەرد تاڵەبانی
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ تانیا كفری
	
	وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری قه‌ده‌غه كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئازاری 2020،  بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: بڕیاره‌كه قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشك و هەموو جۆرە قیمەیەك ده‌گرێته‌وه.
لە خاڵێكی تری بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی  ئاژەڵ و باڵندەی  جوانی و ماسی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان.
خاڵی چوارەمی  بڕیارەكە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی  سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەر بێت.
هــ. ر
        
        
AM:11:33:09/03/2020 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5872
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت