هێرشبەرەکەی سەر بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق دەستگیرکرا
وێستگەنیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانییان ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن کە بە چەقۆ هێرشیکردبووە سەر بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق و برینداری کردبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـەی ئابی 2026، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی توندوتیژی لەناو بانکی سەیدسادق، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بۆیان دەرکەوت کە بەڕێوەبەری بانکەکە لەلایەن یەکێک لە کارمەندەکانی خۆیەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر، هەر لەوێدا توانرا تۆمەتبارەکە دەستبەسەر بکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر تۆمەتبار (و، ح، ع) بەپێی ماددەی 230 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
لە ئێستادا بنکەی پۆلیسی سەیدسادق پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە ڕێکخستووە و لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکاری هێرشەکە بەردەوامە.
PM:10:49:19/08/2026
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت