دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەی لە وێستگەنیوزەوە تێچووی نەشتەرگەریی گەنجەکەی دەربەندیخان دابینکرا
وێستگەنیوز-
دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە وێستگەنیوزەوە، نووسینگەی هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد تێچووی نەشتەرگەریی گەنجە نەخۆشەکەی گرتە ئەستۆ.
ئەمڕۆ دەزگای میدیایی وێستگەنیوز هەواڵێکی لەسەر بارودۆخی تەندروستی و دارایی گەنجێکی 17 ساڵ بڵاوکردەوە، نووسینگەی هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد پەیوەندی بە وێستگەنیوزەوە کرد و تێچووی چارەسەری گەنجە نەخۆشەکەی لە ئەستۆ گرت.
ئەو گەنجە کە تەمەنی 17 ساڵە، جگە لەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، لە هەمان کاتدا بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنێت و پزیشکانی پسپۆڕ بڕیاری نەشتەرگەرییەکی بەپەلەیان بۆ دابوو.
خێزانەکەی بەهۆی هەژارییەوە و دوای ئەوەی هەموو دار و نەداری خۆیان لە دەرمان و نەخۆشخانەدا خەرج کردبوو، توانای دابینکردنی تێچووی نەشتەرگەرییەکەیان نەمابوو.
پزیشکەکان وەک هاوکارییەک بڕیاریان دابوو هیچ پارەیەکی ماندووبوونی خۆیان وەرنەگرن، تەنیا بڕی یەک ملیۆن و 600 هەزار دینار بۆ کڕینی مەواد و کەرەستە پزیشکییەکان دابین بکەن.
کەمتر لە 30 خولەک دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە وێستگەنیوز، نوسینگەی دکتۆر هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەیوەندییان بە دەزگای میدیایی وێستگەنیوزەوە کرد و ڕایانگەیاند، تەواوی تێچووی نەشتەرگەری و پرۆسەی چارەسەری ئەو گەنجە دەگرنە ئەستۆ.
بڕیارە سبەینێ منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارەکان و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە.
ئەم هەنگاوە، لەلایەن نوسینگەی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە، تەنها دابینکردنی خەرجیی نەشتەرگەری نییە؛ بەڵکو پەیامێکە کە لە کاتی پێویستدا، مرۆڤایەتی دەبێت لە وشە بگۆڕێت بۆ کردار.
دوای ئەوەی وێستگەنیوز پەیوەندی بە خێزانی گەنجە نەخۆشەکەوە کرد، دوای سوپاسکردن رایانگەیاند، کە سبەینێ ڕاستەوخۆ دەرۆن بۆ چارەسەری کوڕەکەیان و پێزانیانی خۆیان بۆ دەزگای میدیایی وێستگەنیوز و نوسینگەی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد دووپاتکردەوە.
PM:05:10:17/08/2026
ئهم بابهته 1460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت